🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگای زیقار ڕۆژی پێنجشەممەی كرد به‌پشووی فه‌رمی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 22:17

زیقار - INA

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییه‌.

ئەحمەد سەلیم ئیبراهیمی، وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی پارێزگاکە، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بڕیاری دا كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 9ی تەممووز كرد به‌پشووی فه‌رمی، وەک تەواوکارییەک بۆ بڕیاری پشووی ڕۆژی چوارشەممە؛ ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت لەبەردەم فەرمانبەراندا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە و گواستنەوەی بەڕێکەران".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "فەرمانگەی تەندروستیی زیقار و دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بەو لە بڕیاری پشووەکە بەدەر دەکرێن؛ ئەمەش بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە هاووڵاتیان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)