بەغداد - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، و فالح ساری، وەزیری دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە، باسیان لە میکانیزمەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە فالح ساری، وەزیری دارایی کرد".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئەدای دارایی و کارگێڕی بۆ کاری وەزارەتەکە، و میکانیزمەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کرد".