بەغداد – INA
وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییانەی کرد کە دیمەشقی پایتەختی سوریایان کردە ئامانج، هاوکات جەختی کردەوە کە عێراق سەرجەم شێوازەکانی تیرۆر، توندڕەوی و توندوتیژی ڕەت دەکاتەوە، پاڵنەر و پاساوەکانی هەرچییەک بن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی دەرەوە بە توندترین شێواز سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییانە دەکات کە لە ڕێگەی چەند بۆمبێکی چێنراوەوە ئەنجامدران و دیمەشقی پایتەختی سوریایان کردە ئامانج، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان بریندار بوون".
وەزارەتەکە – بەپێی راگهیندراوهكه – جەختی کردووەتەوە کە "ئەم کارە تاوانکارییانە پێشێلکارییەکی زەقن دژی ئاسایش و سەقامگیریی مەدەنییەکان، و ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سوریا"، و جارێکی تر "هەڵوێستی نەگۆڕ و چەسپاوی عێراقی دووپات کردەوە لە ڕەتکردنەوەی سەرجەم شێوازەکانی تیرۆر، توندڕەوی و توندوتیژی، پاڵنەر یان پاساوەکانیان هەرچییەک بن".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "هاوسۆزیی عێراق لەگەڵ سوریا دەردەبڕین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە تیرۆریستییانەدا، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".