🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دۆناڵد ترامپ گەیشتە ئەنکەرە بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/07 15:59

فڕۆکەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەنکەرە نیشتەوە. بڕیارە سەرۆک ترامپ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنکەرە بکات.

سەرۆکی ئەمەریکا بە فڕۆکەی نوێی ئەیرفۆرس وان دوای گەشتێکی شەوانە لە واشنتنەوە لە ئەنکەرە نیشتەوە. ئەوە یەکەم گەشتی فەرمی سەرۆک ترامپە کە بە فڕۆکەی نوێی ئەیرفۆرس وان سەردانی وڵاتێکی دیکە بدات.

بڕیارە ترامپ لە فڕۆکەخانە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێبکرێت، پێش ئەوەی بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بچێت بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان.

ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لوتکەی گشتی ناتۆ لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوە لەگەڵ هەر یەک لە ڕجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سووریا و ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆ دەبێتەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی ناتۆ بابەتی تەرخانکردنی بڕی ئەو بودجەیە کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ بواری سەربازی خەرج دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)