بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی یەکێک لە داواکراوانی لە دۆسیەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای سەڵاحەدین، توانیویانە دەست بەسەر یەکێک لە تۆمەتبارانی تۆڕی گەندەڵی سەر بە تۆمەتبار (عەدنان جومەیلی)دا بگرن، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، و زیاتر لە 750 ملیۆن دیناری عێراقی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەروەها دەست بەسەر کۆمەڵێک چەکی سووک، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و چەندین گرێبەستی حکومیدا لە ناو ماڵی تۆمەتبارەکەدا گیراوە".