🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەبوودی جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی پەڕاوی گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی ناوخۆیی دەکاتەوە بەپێی دیدگایەکی زانستی و واقیعی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 16:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، جەختی لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی پەڕاوی (مەلەفی) گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی ناوخۆیی کردەوە بەپێی دیدگایەکی زانستی و واقیعی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرزی کردووە سەبارەت بە تەحەددیاتی کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و کۆچی ناوخۆیی، ئەمەش بە بەشداریکردنی شاندێکی ئاستبەرز لە وەزارەتەکان، لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاکان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، و دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر".

ڕوونی کردەوە کە "لە کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی پەڕاوی کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، کۆچی ناوخۆیی، ئەو تەحەددیاتانەی ڕووبەڕووی ئەم پەڕاوە دەبنەوە، ڕێڕەوەکانی وەڵامدانەوە و ئەو مەترسییانەی هاوپێچن لەگەڵیدا کرا، سەرەڕای تاووتوێکردنی مەلەفی کۆچی ناوخۆیی لە گۆشەنیگای دەستووری، یاسایی و ئەمنییەوە، لەگەڵ پلانەکانی پارێزگاکان بۆ هەماهەنگیکردن سەبارەت بە کاریگەریی ئەم تەحەددییە لەسەر کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی ڕاسپاردە پێویستەکان لەم بارەیەوە".

عەبوودی لە کاتی کردنەوەی کارەکانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە "سیاسەتە حکومییەکانی پێشوو، بەشداربوون لە توندکردنەوەی پڕۆسەی کۆچکردنی هاووڵاتییان لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان بە پاڵنەری ئابووری"، هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەنجامدانی پڕۆژە ئابوورییە گەورەکان لە پارێزگاکاندا و دابینکردنی دەرفەتی ژیانی شایستە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پڕۆسەی کۆچکردن بۆ سەنتەری شارەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە دەرەوە، زیانی بە واقیعی کشتوکاڵی لەو پارێزگایانە گەیاندووە کە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، ئەمەش وای لە دانیشتووانەکەی کردووە کۆچ بکەن بۆ شارەکان بەدوای دەرفەتی کاردا"، و ڕوونی کردەوە کە "گەشەی دانیشتووان لە عێراقدا لە زیادبوونێکی گەورەدایە و لە بەرامبەریشدا لاوازی لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وڵاتدا هەیە".

تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست زەرەرمەندترینی دەستی ئەم واقیعەن"، و جەختی لەسەر "گرنگیی چارەسەرکردنی مەلەفی گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی ناوخۆیی کردەوە بەپێی دیدگایەکی زانستی و واقیعی"، هاوكات ستایشی هەوڵەکانی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی کرد کە بەدواداچوون بۆ ئەم پەڕاوە دەکەن.

لە کۆتاییدا ئامادەیی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن، پێشکەشکردنی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان، بەشداریکردنی دیدگا و بیرۆکەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، و دەرچوون بە چارەسەری کرداری کە کۆسپەکان لەبەردەم ئەم تەحەددییەدا تێکدەشکێنن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)