🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێی ئەگەری بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 13:17

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەگەری بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا تاووتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "لیژنەی سەرپەرشتیکردنی لیژنەی تەکنیکیی یاسایی بۆ سوودوەرگرتن لە کارتی نیشتمانی لە کاتی دەنگداندا هاوشانی کارتی ئەلیکترۆنیی بایۆمەتریی دەنگدەر، کۆبوونەوەیەکی بۆ تاووتوێکردنی بابەتەکە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، دادوەر فەییاز یاسین حوسێن و ئەندامێتیی هەر دوو ئەندامی ئەنجومەن، دادوەر عەباس فەتلاوی و دادوەر عیماد فارس سازکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لیژنەکە میوانداریی ژمارەیەک لە پسپۆڕانی تەکنیکیی ناو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئەو ڕێگایانەی کە سوودوەرگرتن لە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو زامن دەکەن و ئەگەری تێکەڵکردنی لەگەڵ زانیارییەکانی کارتی بایۆمەتری لە ڕێکارەکانی دەنگداندا، بە جۆرێک لیژنەکە ڕاپۆرتێکی ووردی لەم بارەیەوە پێشکەش کرد و داوای کرد پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ کۆمسیۆن، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگەدان بە تەواوکردن و ئامادەکردنی ژینگەی هاوشێوەسازیی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بەپێی پێوەرە پەسەندکراوەکان".

لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و وەزارەتی ناوخۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری تەکنیکی ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان و دیاریکردنی ڕێگای گونجاو بۆ ئاسانکاریی لە سەرخستنی ئەم ئەرکەدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)