بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وزارتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەردەستبوونی 25 زەمالەی خوێندنی میسری بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانبەر نین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "وەزارەت بەردەستبوونی 25 زەمالەی خوێندنی تایبەت بە عێراقی ڕاگەیاندووە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای میسرەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2026/2027 پێشکەش کراون، و تایبەتن بەو کەسانەی کە فەرمانبەری حکومی نین".
ئاماژەی بەوەشکرد: "زەمالەکانی خوێندن بۆ هەردوو قۆناغی ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم پسپۆڕییەکاندا تەرخانکراون"، هاوكات ڕوونی کردەوە کە "دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 12/7/2026 دەبێت".