بەغدا – INA – زرغام زەکی
وەزیری گەیاندن، مستەفا سەنەد، بەشداریی لە کۆڕبەندی جیهانیی بەڕێوەبردنی (حوكمڕانیی) ژیریی دەستکرددا کرد لە جنێف.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "عێراق بە نوێنەرایەتیی وەزیری گەیاندن، مستەفا سەنەد، بەشداریی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی جیهانی بۆ بەڕێوەبردنی ژیریی دەستکرد کرد، کە لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا بەڕێوەچوو".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی ئاستبەرزی وەزیری گەیاندن، مستەفا سەنەد و شاندی هاوڕێی سازکرا".