🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستبەسەرداگرتنی 20 بارهەڵگری بارکراو بە بەشە مریشک و گۆشتی بەستووی بەسەرچوو لە بەندەری ئوم قەسری باکوور

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 10:50

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستبەسەرداگرتنی 20 بارهەڵگری بارکراو بە بەشە مریشک و گۆشتی بەستووی بەسەرچووی لە بەندەری ئوم قەسری باکوور ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بەڕێوبەرایەتیی دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکی دەستەکەوە پێشکەش کرابوون، و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسەر، توانیویەتی دەست بەسەر 20 بارهەڵگری ساردکەرەوەدا (بەڕاد) بگرێت لەناو گۆڕەپانی گەورەی پێشوازیکردن لە بەندەرەکەدا، کە بارکرابوون بە (بەشە مریشک)ی بەسەرچوو و (گۆشتی بەستوو) کە شیاو نین بۆ خواردنی مرۆڤ، و هێشتا معاملە گومرگییەکانیان ڕانەپەڕێندرابوو".

ڕوونیشی کردەوە: "لیژنەیەکی هاوبەش بە سەرۆکایەتیی ناوەندی گومرگ پێکهێنرا و کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتن و پشکنینی فەرمی ڕێکخرا، و پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسەر کران بۆ خستنەڕووی بابەتەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسەر، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەر سەرپێچیکاران".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی هەوڵە چاودێرییە بەردەوامەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکاندا دێت بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی ماددە خراپبوو و ماوەبەسەرچووەکان، بە مەبەستی پاراستنی بەکاربەر و تەندروستیی گشتی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)