🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاوێژکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان : عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، چووەتە قۆناغی دیاریی دیمۆگرافییەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 00:26

بەغداد - INA - وەسـام مەلا

مەهدی عەلاق، ڕاوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان، ڕایگەیاند کە عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، چووەتە قۆناغی "دیاریی دیمۆگرافی"یەوە .

عەلاق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە گەورەترین دەستکەوتی گەشەپێدان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا دادەنرێت، چونکە عێراق لە ساڵی 1987ەوە نەیتوانیبوو سەرژمێری ئەنجام بدات، بەڵام سەرکەوتنی عێراق لە جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتیی ساڵی 2024، بنکەدراوەیەکی گشتگیر و دەقیقی لەسەر ئاستی بچووکترین پێکهاتە و یەکە کارگێڕییەکان لە عێراقدا دابین کرد، و چەندین تایبەتمەندیی گرنگی ئاشکرا کرد کە دیارترینیان وەرچەرخانی دیمۆگرافی بوو."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "عێراق بۆ یەکەمجار دەچێتە قۆناغێکی دیمۆگرافیی گرنگەوە کە پێی دەوترێت (دیاریی دیمۆگرافی)، ئەم قۆناغەش کاتێک بەدی دێت کە گرووپی تەمەنی نێوان 15 بۆ 64 ساڵ، کە توێژی دانیشتووانی چالاکن لە ڕووی ئابوورییەوە، بە شێوەیەکی ڕوون لە سەرووی توێژەکانی ترەوە بن؛ ڕێژەی ئەم توێژە لە 60%ی دانیشتووانی عێراقی تێپەڕاندووە، ئەمەش واتە ئەوان بژێوی ئەو 40%ەی کە ماوەتەوە دابین دەکەن، بۆیە ئەم قۆناغە بە دیارییەکی دیمۆگرافی و دەرفەتێکی دانیشتووانی دادەنرێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)