بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، ڕایگەیاند کە زیاتر لە 200 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچووە،و جەختیشی کردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕەکانی تاوان و دەستگیرکردنی سەرکردەکانیان، ئەمەش وای لە بازرگانان کردووە واز لە چالاکییەکانیان لە ناو وڵاتدا بهێنن.
عەقید عەباس باهدلی ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی زیاتر لە 200 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی ئەمجامبدات،کە تیایدا بازرگانانی ماددەی هۆشبەری لەخۆگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم دەستکەوتە بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان بە سەرکردە و پێشەنگی هەرێمایەتی لە ئاڵوگۆڕی زانیاریدا ناودەبرێت، و یەکەم دەوڵەتە کە لە پێش وڵاتە پێشکەوتووەکانەوەیە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و خاوەندارێتی بانکی زانیاری تەواو دەربارەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.
بەهادلی ، ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەرایەتییەکە لەم ماوەیەدا توانیویەتی گەورەترین تۆڕەکانی تاوان هەڵبوەشێنێتەوە و گورزی کوشندە لە گەورە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بوەشێنێت.
ووتیشی : سەرجەم بازرگانان ئەمڕۆ وازیان لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناو عێراق هێناوە، چونکە بە دڵنیاییەوە دەزانن بازرگانی کردن لە ناو خاکی عێراقدا بووەتە کارێکی بێ قازانج.