🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادوەر زێدان و عەبوودی تاوتوێی بەڵگەنامەکردنی مێژووی دەسەڵاتی دادوەری لە چوارچێوەی چالاکی ساڵانەی "بەیت و حیکمە" دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 15:14

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ ،نەعیم عەبوودی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداری "بەیت و لحیکمە،تاوتوێی بەڵگەنامەکردنی مێژووی دەسەڵاتی دادوەری لە چوارچێوەی چالاکییە ساڵانەکانی بەیتی حیکمەیان کرد.

ئەنجومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە : ئەمڕۆ "دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە نەعیم عەبوودی،سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداری بەیت ولحیکمە، کردووە.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو : کە هەردوولا لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەڵگەنامەکردنی مێژووی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە چوارچێوەی چالاکییە ساڵانەکانی بەیت و لحیکمە و پشتیوانیکردنی سیمینار و وۆرکشۆپەکان بە تایبەت ئەوانەی ڕەهەندی یاساییان هەیە، کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)