🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە میسر 18 گۆڕی 2000 ساڵی و شارێکی تەواوی بێزەنتی دۆزرایەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 13:56

بەدواداچوون -INA

وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوارناسی میسر ڕایگەیاند، تیمێکی شوێنەوارناسی توانیویانە لە دوو ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە، چەند دۆزینەوەیەکی مێژوویی گرنگ ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی راگەیەندنی وەزارەتی گەشت وگوزار و شوێنەواری میسری لە ناوچەی "مارینا ئەلعەلەمین" لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست (100کم خۆرئاوای ئەسکەندەرییە)، 18 گۆڕی سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانی دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ 2000 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. گۆڕەکان بەتەواوی داخراوبوون و تابوتێکی گرانیت و چەندین کەلوپەلی وەک گۆزە و ئامفۆرایان تێدابووە.

هەروەها 24 پارچە زێڕ بە شێوەی "زمانی زێڕین" دۆزراونەتەوە کە لە نێو دەمی مردووەکاندا بوون. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم شوێنە هەمان شاری "لیوکاسپیس"ی دێرینە،و بەم دۆزینەوەیە، کۆی گشتی گۆڕە دۆزراوەکان لەو ناوچەیە گەیشتە 44 گۆڕ.

لە لایەکی دیکەوە، لە ئۆاسیسی "داخڵە" لە پارێزگای وادی جەدید، شارێکی نیشتەجێبوونی تەواو لە سەردەمی بێزەنتی دۆزراوەتەوە. شارەکە بە نەخشەیەکی ئەندازیاری ڕێکخراو دروستکراوە و شەقام و مەیدانی گشتی لەخۆ دەگرێت، هاوکات کەنیسەیەکی بازێلیکی لە ناوەڕاستیدا هەیە،و تیمەکان نزیکەی 200 پارچە ئۆستراکایان دۆزیوەتەوە کە بە هەردوو زمانی قۆپتی و یۆنانی نووسراون و تیایدا وردەکاریی مامەڵەی بازرگانی و ژیانی ڕۆژانەی ئەو سەردەمە بەڵگە کراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)