🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراقچی بە وەفدەکانی حەماس و حیزبوڵڵای ڕاگەیاند: بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی لوبنان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 12:35

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران،لە پەراوێزی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی "شەهید سەید خامنەیی"دا، لەگەڵ شاندەکانی حەماس و حیزبوڵڵا کۆبووەوە و جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و هەوڵدان بۆ وەستاندنی شەڕ لە لوبنان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عێراقچی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حەماسدا دووپاتی کردەوە کە تاران درێژە بە پشتیوانییەکانی بۆ دۆزی فەلەستین دەدات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە شاندی حیزبوڵڵای ڕاگەیاندووە: بەرگریی ئازایانەی حیزبوڵڵا مایەی شانازییە بۆ لوبنان و جیهانی ئیسلامی.

عێراقچی،ئاماژەی بەوەش کردووە : کە ئێران بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ بەدیهێنانی خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)