🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرگریی شارستانی ڕێنمایی و ئامۆژگاریی تایبەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 12:35

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی،کۆمەڵێک ڕێنمایی و ئامۆژگاریی گرنگی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە بە مەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، کە بریتیین لە:

1.پاراستنی ئۆتۆمبێل:

* دوورخستنەوەی ماددە غازییەکان کە ئەگەری تەقینیان هەیە.

* دوورخستنەوەی جۆرەکانی چەرخ .

* نەهێشتنی شوشەی ئاو و خواردنەوە گازییەکان لە ناو ئۆتۆمبێلدا.

* دوورخستنەوەی عەتر و پاتری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

* تەنککردنەوە (کردنەوەی کەمی) پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی هەوای ناوەوە بگۆڕێت.

* پڕنەکردنی تانکیی بەنزین بەتەواوی.

* پڕکردنی بەنزین لە کاتەکانی بەیانی زوو یان ئێواراندا.

* خۆبەدوورگرتن لە سەفەرکردن لەو کاتانەی پلەی گەرما لە لوتکەدایە.

* زیادنەکردنی هەوای تایەی ئۆتۆمبێل بەتایبەت لە کاتی گەشتکردندا.

2.سەلامەتیی گشتی و کارەبا:

* دانەنانی بوتڵی غازی چێشتلێنان لەو شوێنانەی ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر دەکەون.

* کەمکردنەوەی باری کارەبا لەسەر محەویلە و خاڵەکانی کارەبا.

* بەکارهێنانی سپلیت و ئامێرەکانی فێنککەرەوە تەنها لەو شوێنانەی کە کەسی لێیە.

* بەکارهێنانی ئامێری پاراستنی کارەبای کوالێتی بەرز.

* دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کێبڵ و کۆمۆتەی کوالێتی خراپ.

* سەرنجدان بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە .

* درووستنەکردنی بارگرانی زیاتری کارەبا لەسەر وایەرەکان و بەکارنەهێنانی چەند کێبڵێک لە یەک بڕبڕەدا.

3. مەلەکردن:

* دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی قووڵی.

* خۆبەدوورگرتن لە مەلەکردن لە ڕووبارەکان،ئەگەر نا، تەنها ئەو شوێنانە هەڵبژێردرێن کە پێشتر تاقیکراونەتەوە و سەلامەتن.

تێبینی:لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە ژمارەی فریاگوزاریی بێ بەرامبەر (911)بکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)