بەغدا-INA
رۆژی شەممە،ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران،تاوتێی پێشهاتەکانی وڵات و بابەتەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکەی کرد و چەندین بڕیار و ڕێنمایی گرنگی دەرکرد.
لەراگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی، تیایدا چەندین پرسی وڵاتی تاو توێکرد و بڕیاری گرینگی لەبارەوەدرا :-
1. لەبارەی ڤیزا و مۆڵەتی کاری کرێکارانی بیانی
ئەنجومەن بڕیاریدا ئاسانکاری لە ڕێوشوێنەکان بکات و لەو بارەوە سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان کە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕێوشوێنەکانی پێدانی مۆڵەتی کار بەپێی یاسا هاوتەریب بکەن لەگەڵ پێدانی ڤیزای هاتنە ناوەوە بۆ کرێکارانی بیانی.
هەر لەبڕیارەکەدا ، ئەنجومەن بڕیاریدا بە داخستنی نووسینگەی کاری سەر بە وەزارەتی کار لە ناوەندی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان، ئەمەش بەهۆی بەئەلەکترۆنیکردنی (ئۆتۆماتیکردنی) ڕێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا.
2. ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
کە تیایدا ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزارەتەکان،و
لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی بەم شێوەیە پەسەند کرد:
♦️تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان:
پێویستە کارەکانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە ماوەی (60) ڕۆژدا کۆتاییان بێت.
♦️بەدواداچوونی دادگایی:
زیادکردنی ئاستی بەدواداچوون لەگەڵ دادگا تایبەتمەندەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو داوایانەی کە لەمێژە ماونەتەوە.
♦️وەرگرتنەوەی پارەکان:
کەتیایدا بەدواداچوونی ورد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی کە بەپێی بڕیاری دادگا دەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ وەزارەت یان لایەنە حکومییەکان.
♦️وردبینی دارایی: کە پێویستە هەنگاو بندرێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم تێبینییەکانی دیوانی چاودێری دارایی و پابەندکردنی دامەزراوەکان بە دانانی ڕێبەری گەشەپێدانی ئەدا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
♦️ڕاهێنانی فەرمانبەران:
پابەندکردنی سەرجەم دامەزراوەکان بە دیاریکردنی دیاردەکانی گەندەڵی و ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی توانای فەرمانبەران لەم بوارەدا.
3.ڕێکخستنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پاراستنی سامانی گشتی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای پلاندانان و ڕێگریکردن لە تێچووی زیادەی پڕۆژە حکومییەکان، کەتیایدا بڕیاردرا: بە قەدەغەکردنی زیادکردنی هەر پێکهاتە،و
چالاکی،وقۆناغ یان فراوانکردنێکی نوێ بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن وەزارەتی پلانداڕشتنەوە پەسەند کراون، و پێویستە پڕۆژەکە بەپێی تێچوو و ئامانجە سەرەتاییەکان جێبەجێ بکرێت.
لەبارەی پڕۆژە نوێیەکانیش هەر کارێک کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پڕۆژەکەدا نەبووبێت،وەک پڕۆژەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەخرێتە ژێر پرۆسەی هەڵسەنگاندن و بودجەی نوێوە.
لە بارەی حاڵەتە بەدەرەکان: تەنها ئەو حاڵەتانە بەدەر دەکرێن کە پەیوەستن بە سەلامەتی گشتی، و پێداویستییە تەکنیکییە بەپەلەکان، یان پابەندبوونی یاسایی چاوەڕواننەکراو.
لەبارەی بەرپرسیارێتی کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکان: تیایدا بڕیاری پابەندکردنی لایەنە گرێبەستکارەکان بە تێکهەڵکێشکردنی دەقێکی ڕوون لە گرێبەستەکانی دیزاین و وردبینیدا، کە تێیدا لایەنە ڕاوێژکارییەکان بەرپرسیارێتی تەواوی یاسایی و گرێبەستی کێشانی تێچووی زیادەی پڕۆژەکان بەهۆی هەڵەی فەنی یان خشتەی بڕەکانەوە دەگرنە ئەستۆ.
4. کەرتی کارەبا و گرێبەست لەگەڵ GE:تیایدا بڕیاردرا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی کارەبا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی جێبەجێکردنی پلانی گشتگیری دابینکردنی وزە و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا کە لەگەڵ کۆمپانیای (GE)ی ئەمریکی. ئەم ڕێککەوتنە هاوتەریب لەگەڵ ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
5. کەرتی نەوت و هەناردەکردن
گرێبەست لەگەڵ Chevron: تیایدا بڕیاردرا بە پەسەندکردنی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان وەزارەتی نەوت (کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای نەوتی باکوور) لەگەڵ کۆمپانیای (Chevron)ی ئەمریکی بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان.
لەبارەی هاوپەیمانێتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان: ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بنەماکان (HOA) و ڕێککەوتننامەی نهێنیپارێزی (NDA) لەلایەن کۆمپانیای نەوتی بەسرەوە لەگەڵ هاوپەیمانێتییەک لە کۆمپانیاکانی (Capital TIی ئەمریکی،و UCCی قەتەری، و Chevronی ئەمریکی) بۆ لێکۆڵینەوە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوت:
1. پڕۆژەی هێڵی ستراتیژی هەناردەکردن (بەسرە - حەدیسە - کەرکوک - جیهان).
2. پڕۆژەی هێڵی هەناردەکردن (بەسرە - حەدیسە – بانیاس).
لەبارەی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ KBR: ئەنجومەن بڕیاریدا بەدەرکردنی کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکانی پڕۆژەی هێڵی نەوتی بەسرە-حەدیسە لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتییەکان، بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (KBR).
لەبارەی ڕێککەوتننامەی عێراق-چین:ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی زیادکردنی (25) هەزار بەرمیل لە نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا بۆ ڕێککەوتننامەی عێراق-چین و کردنەوەی هەژمارێکی بانکی بۆ دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و بەردەوامی تەمویلکردنی پڕۆژەکان لەلایەن چینییەکانەوە.
6.لەبارەی کەرتی پەروەردە و (چاپکردنی پەرتووکەکان)
بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی گشتی و پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنی کەمکردنەوەیەکی گشتی بۆ چاپکردنی پەرتووکە قوتابخانەییەکان لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییە ڕەسەنەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی پارەی پێویست.
هەروەها ڕاسپاردنی کۆمپانیای گشتی "النهرین" بۆ چاپکردنی پەرتووکەکان و پێدانی دەسەڵاتی گرێبەستکردن لەگەڵ چاپخانە حکومی و ئەهلییەکان بۆ ناونیشانە ماوەکان.
7. لەبارەی کەرتی تۆمارکردنی خانوبەرە : ڕەزامەندی درا لەسەر بەخشینی (1760) ئامێری تابلێت بۆ (ئەوانەی لە سەرژمێری گشتی دانیشتواندا بەکارهاتبوون) لەلایەن وەزارەتی پلانداڕشتنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە پڕۆژەی دروستکردنی بنکەی زانیاری ئەلیکترۆنی بۆ خاوەن موڵکەکان.