یاریگا – براهیم دیاز بەردەوامە لە درەوشانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب و ئەمشەوی بەرامبەر کەنەدا ئاستی خۆی پیشاندایەوە. مەغریب لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام کەنەدای خانەخوێ بکاتەدەرەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەکی کۆتایی. دیاز لە مانگی مارس/ئازاری 2024 هەڵبژاردەکەی گۆری و لە ئیسپانیاوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی رەچەڵەکی خۆی، مەغریبەوە کرد. …