🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکا: سوپاسگوزاری هاوکاری بەردەوامی ئەمەریکاین

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/04 19:11

نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکادا پیرۆزباییەکی "گەرمی" لە سەرۆک و گەلی ئەمەریکا کرد، وە پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی حەوتی 2026، ئەمەریکا یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی دەکاتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم."

سەرۆکی هەرێم وتی، "وانەی بەردەوامی ئەمەریکا ئەوەیە کە بەدەستهێنانی ئازادی لە هێز و دەستەڵات زیاتری پێویستە. پێویستی بە دەستوور و دامەزراوە و هاوسەنگی فیدراڵی و ڕەزامەندی خەڵکی ئازاد هەیە."

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ئەو بەهایانەی ئەمەریکا لە عیراق.

ڕایگەیاند، "لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق چاویان لەوەیە هاوبەشییەکی بەهێزتریان لەگەڵ ئەمەریکادا هەبێت، ئێمە پێمان وایە هەمان ئەو بنەمایانەی ئەمەریکا بۆ داهاتووی عێراق پێویستن: سەقامگیری بەندە بە پابەندبوونە دەستوورییەکان و فیدراڵیزم و پاراستنی تەواوی ماف و پێگەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا."

بارزانی ستایشی پشتیوانی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، "سوپاسگوزار دەمێنینەوە بۆ دۆستایەتی و ڕۆڵی سەرکردایەتی ئەمەریکا، وە پشتیوانی بەردەوامی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)