🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەبودی و شێخ خەزعەلی جەخت لەسەر پێویستی پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قەتیسكردنی چەك دەكەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/04 18:05

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە قاسم عەبودی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی ئەسائیب ئەهلی حەق جەختیان لە سەر پێویستی پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرتەسككردنەوەی چەك لە دەوڵەتدا كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە كە : قاسم عەبودی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی كۆبووەوە.

لە بەیاننامەكەدا ڕوونی كردەوە : كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی یەكگرتنی سیاسی لەنێوان هێزە نیشتمانییەكاندا كرا، كە ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر دەوڵەت و هاووڵاتیانی دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە : گرنگی پاڵپشتیكردن لە هەوڵەكانی حكومەت، بە سەركردایەتی عەلی فالح زەیدی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرتەسككردنەوەی چەك بۆ دەوڵەت و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بوژاندنەوەی ئابووری جەختی لەسەر كراوەتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆشكرد بۆ عێراقێكی سەقامگیرتر لەسەر هەموو ئاستەكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)