🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووەتە خواستێكی جەماوەری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/04 16:32

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووەتە داواكارییەكی جەماوەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە بریكارەكانی وەزارەت و ئەفسەرە باڵاكانی وەزارەت لەخۆگرتبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پلانە ئەمنییەكانی وەزارەت و هەوڵەكانی لە سەرانسەری كەرتە ئەمنییە جیاوازەكان و خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی هاووڵاتیان كرا، ئەمە جگە لەوەی باس لە دیارترین ئاستەنگەكان و ڕێگاكانی چارەسەركردنیان كرا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە زەیدی ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ سەرجەم ئەفسەر و كارمەندەكانی، لە دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگا كردووە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاووڵاتیان پێویستی بەوەیە هەموو كارمەندەكانی گرنگی بەو خزمەتگوزارییانە بدەن كە پێشكەش دەكرێن و بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیان بكەن، بەپێی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و دوور لە حزبایەتی، سەرۆك وەزیران باسی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد، جەختی لە بەردەوامی بەدواداچوونی حكومەت بۆ كەسانی گەندەڵ كرد بۆ گەڕاندنەوەی مافی هاووڵاتیانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی ناوخۆ قۆڵی حكومەتە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە هیچ نەرمییەك بەرامبەر بە هەر تاكێكی گەندەڵ ناكرێت، بەبێ گوێدانە سەر بە خۆیان، هەروەها ڕێنماییەكانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی و دەستەی باڵای وردبینی فیدراڵی و هێزە ئەمنییەكان دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەببەن، كە بووەتە داواكارییەكی جەماوەری.

زەیدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی بەهێزی سەرۆكی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، سەید موقتەدا سەدر و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم هێزە سیاسییەكان و سەركردە عەشیرەتەكان دەربڕی كە پاڵپشتی حكومەت دەكەن لە هەڵمەتەكانی دژی گەندەڵی.

ئاماژە بەوە كراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە میكانیزم و ڕێساكانی پەیوەست بە پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینكردنی ئەفسەران كراوە، هەروەها دەنگدان لەسەر ئەو ئەفسەرانەی كە لە پلەی عەمید گشتییەوە پلەیان بەرزكراونەتەوە بۆ لیوا و لە لیواش بۆ فەریق ئەنجامدراوە.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتی كردەوە كە سەرجەم ئەفسەرەكان پلە بەرزكردنەوەی شیاوی خۆیان وەردەگرن، هەروەها هیچ ئەفسەرێك یان ئەندامێكی وەزارەت لە مافەكانیان بێبەش ناكرێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)