بەدواداچوون - INA
فاوزینهای گۆڵپارێزی كیپ ڤێردی لە مۆندیالی 2026 درێژە بە چیرۆكە نائاساییەكەی دا، بەڵام ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگا، بووە زۆرترین شوێنكەوتووی و بەداوداچوونی گۆڵپارێزەكە لە سۆشیال میدیا.
فۆڵۆوەرەكانی فۆزینها لە ئینستاگرام بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 20.5 ملیۆن و لە تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلژیكی تێپەڕین كە نزیكەی 18 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بەمەش بووە زۆرترین فۆڵۆوەری گۆڵپارێز لە جیهاندا.
ناوبانگێكی بێئەندازەی گۆڵپارێزە دێرینەكە دوای ئاستێكی نایابی لەگەڵ كیپ ڤێردی لە مۆندیالی 2026 بەرزبووەوە، بەتایبەتی لە یاری قۆناغی 16 بەرامبەر ئەرژەنتین، كە سەرەڕای دۆڕانی تیپەكەی لە كاتی زیادكراودا بە ئەنجامی3-2، توانی لە (_8) گۆڵی ڕزگاركرد.
فوزینها پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەكە تەنها نزیكەی 50 هەزار فۆڵۆوەری هەبوو، بەڵام ناوبانگەكەی دوای یەكسانبوونە مێژووییەكەی بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا تەقیەوە، پاشان بەردەوام بوو لە ئاستە سەرنجڕاكێشەكانی بەرامبەر تیپە سەرەكییەكان و خۆی وەك یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی مۆندیالی ئێستا جێگیر كرد.