🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی گەشتیاری: پڕۆژەی ژینگەدۆست و هاتنە ژوورەوەی ئاسان بۆ گروپە گەشتیارییەكان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/04 12:05

بەغدا - - محەمەد تاڵبی

ئەمڕۆ شەممە دەستەی گەشت وگوزار پرۆژەی دۆستی ژینگەیی ئاشكرا كرد و ئاسانكاری بۆ هاتنەناوەوەی گەشتیاران كرد بۆ بەرزكردنەوەی سەرنجڕاكێشی گەشتیاری عێراق.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندن و وتەبێژی دەستەی گشتی بۆ گەشتوگوزار، عەلی یاسین عەبدولڕەزا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە كاردەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەكان و پیسبوون لە ئەنجامی چالاكییەكانی پیشەسازی و نەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەی گەشتیاری بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە هەماهەنگی دەكات بۆ پەرەپێدانی چارەسەری پراكتیكی بۆ گۆڕانكارییەكانی ژینگە و پیسبوون كە لە ئەنجامی چالاكییە پیشەسازی و نەوتییەكانەوە دروست دەبێت، لەڕێگەی هێنانە ناوەوەی ستانداردە ژینگەییەكان لە پلانەكانی پەرەپێدانی شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەكان، هەروەها بەهێزكردنی بەرنامەكانی هۆشیاری ژینگەیی، كە بەشدارە لە پاراستنی سەرنجڕاكێشی و بەردەوامیی ئەو شوێنانە.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكە چەمكی گەشتیاری ئیكۆتۆریزم وەك یەكێك لە ڕێگا ئومێدبەخشەكان دەگرێتەبەر، بە هاندانی وەبەرهێنان لە پڕۆژە ژینگەدۆستەكان، پاڵپشتیكردنی شوێنە سروشتییەكان، بەتایبەتی تاڵاوەكان و ناوچە گوندنشینەكان، هاوكات پاراستنی هاوسەنگی ئیكۆلۆژییان، هەروەها ئامادەكردنی ڕێنماییەكان بۆ دامەزراوە گەشتیارییەكان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە مەرجە ژینگەییەكانی پەسەندكراو.

ڕوونیشیكردەوە : دەستەكە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بیناسازی، نیشتەجێكردن، و شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ بۆ پەرەپێدانی تۆڕی ڕێگاوبانەكان كە بەرەو شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەكان دەچن، ڕێگای بەدیل بكرێتەوە و ڕێگا گرنگەكان فراوانتر بكەن، جگە لە ڕێكخستنی جوڵەی پاسە گەشتیارییەكان و تەرخانكردنی ڕێگا بۆ گروپە گەشتیارییەكان، لەوانەش ئەمە بەشدارە لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و باشتركردنی ئەزموونی گەشتیاری.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكات بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكانی ڤیزە بۆ گەشتیاران، بەتایبەتی لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی ڤیزەی ئەلیكترۆنی و گرتنەبەری میكانیزمی مۆدێرن كە ئاسانكاری بۆ هاتنە ژوورەوەی گەشتیاران دەكات و جوڵەی گروپە گەشتیارییەكان ڕێكدەخات.

ڕوونیشیكردەوە : ئەم ڕێوشوێنانە بەشێكن لە ڕێبازێكی گشتگیری حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی گەشتیاری وەك پایەیەكی گرنگی ئابووری و بەرزكردنەوەی كراوەیی عێراق بۆ گەشتیاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)