بەدواداچوون - INA
لە تاران دەستی پێكرد.
ئەمڕۆ شەممە رێورەسمی پرسەی شەهید ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تارانی پایتەختی ئێران بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری خەڵكی ئێران دەستی پێكرد.
بەشداربووان كە زۆربەیان جل و بەرگی ڕەشیان لەبەردا بوو، لە بەیانییەوە دەستیان بە گەیشتنیان كرد. نزیكەی كاتژمێر6:00ی بەیانی، تەلەفزیۆنی ئێران دەستپێكردنی رێورەسمی فەرمی پرسەی نیشتمانی ڕاگەیاند.،دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و سنوورداركردنی هاتوچۆی بەرفراوانیان لە دەوروبەری شوێنی پرسەكە سەپاند، لەكاتێكدا ماتەمگێڕان بەردەوام بوون لە گەیشتن بەو گۆڕەپانە سەرەكییەی كە كاروانەكە لێیەوە دەستپێدەكات.
دوێنێ هەینی تاران شاهیدی بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە شاندی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوان عێراق بوو لە ڕێوڕەسمی كۆتایی ماڵئاوایی لە ئایەتوڵڵا شەهید عەلی خامنەیی.