🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زیقار بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/04 00:56

بەغدا - INA

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی (تەرمی) سەید شەهید عەلی خامنەیی، دەکرێتە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زیقاردا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریداوە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکەدا بکرێتە پشووی فەرمی، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سەید شەهید عەلی خامنەیی، بەدەر لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زیقار و سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە."

هەروەها ڕوونکراوەتەوە کە: "ئەم بڕیاری پشووە، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاووڵاتیان تا بتوانن پشکداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەدا بکەن و یادەکە بەرز ڕابگرن، لەگەڵ بەردەوامبوونی کارەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بە هاووڵاتیان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)