🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی نەوت: پڕۆژەی ستراتیژیمان بۆ کۆتاییهێنان بە سووتانی غاز و فراوانکردنی وزەی خۆر هەیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/03 21:14

بەغدا – INA – نەسار ئەلحاج

وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ هەینی، چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بۆ کۆتاییهێنان بە سووتانی غاز، فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی خۆر و پشتیوانیکردنی ژێرخانەکان ئاشکرا کرد.

سەلیم رکابی، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەت کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەکات کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە سووتانی غاز و وەبەرهێنان تێیدا، تاوەکو دەگەینە ئامانجی (سووتانی سفری)"، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامن لە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا لە جومگە جیاوازەکانی پیشەسازیی نەوتدا.

ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەت ئێستا چەند پڕۆژەیەکی گەورەی لە چوارچێوەی پلانێکدا هەیە بۆ ڕاگرتنی سووتانی غاز، کە دیارترینیان پڕۆژەی غازی "ئەرتاوی" و "بن عومەر"ـن، لەگەڵ فراوانکردنی پڕۆژەکانی غازی بەسرە.

وتیشی: "وەزارەتی نەوت پێشەنگ بووە لە گرتنەبەری دۆسیەی (شوێنپێی کاربۆنی) و سەنداتەکانی کاربۆن، جگە لە دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وزەی خۆر، لەوانە پڕۆژەی ئەرتاوی بە توانای (١٠٠٠) مێگاوات." ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی عێراق-چین (کە بە سندووقی عێراق-چین ناسراوە)، هاوکارە لە پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان، بەو پێیەی وەزارەتی نەوت ڕۆژانە داهاتی (١٥٠) هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەو سندووقە تەرخان دەکات بە مەبەستی دابینکردنی دارایی بۆ ئەو پڕۆژانە.

رکابی باسی لەوەش کرد کە وەزارەت پەرۆشە بۆ بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای نەوتی و پیشەسازی لە کۆمپانیاکانیدا، چ لە بواری دەرهێنان بێت یان پاڵاوتن یان غاز، ئەوەش بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا حکومی و جیهانییەکان، بە ئامانجی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و بەرزکردنەوەی کارایی بەرهەمهێنان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)