🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

توێژینەوەیەک: دانیشتنی بەردەوام بۆ ماوەیەکی درێژ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/03 20:56

بەدواداچوون - INA

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ و بەبێ جووڵە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و گیانلەدەستدانی پەیوەست بەو نەخۆشخانە زیاد دەکات. هاوکات جەختی کردووەتەوە کە پچڕاندنی ماوەکانی دانیشتنی بەردەوام بە جووڵەی سادە، دەکرێت هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی ئەم مەترسییانە.

توێژینەوەکە پشتی بە زانیارییەکانی ٩١،٢٩٢ بەشداربوو لە پڕۆژەی (UK Biobank) بەستووە. تێیدا بەشداربووان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئامێری پێوانەکردنی چالاکیی جەستەییان بەکارهێناوە، پاشان بۆ ماوەی (١٢.٤) ساڵ وەک مامناوەند، بەدواداچوونی پزیشکییان بۆ کراوە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە هەر کاتژمێرێکی زیادە لە دانیشتنی بەردەوام، پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەوە بە ڕێژەی ٩٪. هەروەها ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکات، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە قەڵەوییەوە هەیە، وەک شێرپەنجەی سورێنچک، جگەر، گورچیلە، پەنکریاس، کۆڵۆن، مەمک، هێلکەدان و غودەی دەرەقی، جگە لەو شێرپەنجانەی پەیوەستن بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم.

لە بەرامبەردا، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆڕینی تەنها یەک کاتژمێر دانیشتنی بەردەوام لە ڕۆژێکدا بە چالاکییەکی جەستەیی سووک، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە بە ڕێژەی ١٢٪.

توێژەران جەختیان کردەوە کە هەرچەندە توێژینەوەکە هەبوونی پەیوەندییەکی هۆکاریی ڕاستەوخۆ ناسەلمێنێت، بەڵام گرنگیی کەمکردنەوەی ماوەکانی دانیشتنی بەردەوام و پێویستیی جووڵەی ڕێک و پێک، هاوشانی وەرزشکردن، وەک بەشێکی سەرەکی لە ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجە دووپات دەکاتەوە

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)