بەغدا - INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ هەینی دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی سەید عەلی خامنەیی، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە تێیدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) کرد، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "سەرۆک کۆمار زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامداوە، کە تێیدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بابەتە جێی بایەخەکانی هەردوولا کراوە.