بەغدا – INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، دەستگیرکردنی ٩ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری لە بەغدا و بەسرە ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی جۆریی لە بەغدا و بەسرە ئەنجامدا، کە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد بوون."
ڕوونیشیکردەوە کە "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامدران و بوونە هۆی دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتبار، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی یەک کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر و نزیکەی (١٠٠٠) دەنکە حەبی هۆشبەر، لەگەڵ چەکێکی ئاگرین.