بەدواداچوون – INA
بەهای گرێبەستە ئاییندەییەکانی خامی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئاستی ٧١ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاویکردەوە، گرێبەستە ئاییندەییەکانی خامی برێنت بە ڕێژەی ٠.٣٢٪ بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە، بە جۆرێک لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە ٧١.٨٠ دۆلار.