یاریگا – ئەیسی میلان بەتەواوەتی لە نیازەکانی ئەستێرەیەکی ریزەکانی تێگەیشتووە کە دەیەوێت بڕوات، بۆیە یانەکەش بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە دا. وەرزی رابردوو میلان بەبێ هیچ نازناوێک، تەنانەت بەبێ وەرگرتنی بلیتی چامپیۆنزلیگیش کۆتایی بە وەرزەکە هێنا، بەوەش رافایل لیاو هێندەیتر مکوڕ بوو لە جێهێشتنی رۆسۆنێری. لیاو لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە جارێک راشکاوانە ویستی خۆی بۆ …