🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واڵتز: ئارامیی سەرۆک ترامپ بەرامبەر بە ئێران سنوری هەیە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/02 23:02

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجام دا بۆ تاووتوێکردنی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداو، دوای ئەوەی ئێران چەند هێرشێکی کردە سەر بەحرەین و کوەیت و ئاوەکانی گەرووی هورمز.

لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، مایک والتز، هانی ئێرانی دا دەرفەتی ئاشتی بقۆزێتەوە کە ئەمەریکا خستوویەتە بەردەم تاران و وتی ئارامیی سەرۆکی ئەمریکا "ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت" ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

والتز لە وتارەکەیدا وتی، "ناتوانم بە ڕادەی پێویست جەخت لەسەر گرنگی ئەو ڕاستییە بکەمەوە کە دەرفەتێکی ڕاستەقینە و ئەرێنی ئاشتی بۆ گەلی ئێران هاتووەتە ئاراوە، بەڵام سەبر و ئارامیی سەرۆک ترامپ بێ سنوور نییە."

نوێنەری ئەموریکا داوای لە تاران کرد بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و ئاشتی و ڕاگرتنی هێرشەکانی. هەروەها داوای کرد گەرووی هورمز بەبێ سەرانە بەڕووی هەموواندا بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، "ئەمڕۆ جارێکی دیکە داوا لە ئێران دەکەین بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ. جیهان لەگەڵ ئێران نییە، گەلی ئێران خۆی لەگەڵ ئەم ڕژێمە نییە، دراوسێکانیشیان لەگەڵ ئەم ڕێژیمەدا نین."

واڵتز ئاماژەی بەوە دا کە ئێران سەرەڕای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتیەکان، هەروەها بۆ سەر بەحرەین و کوێت. ڕاشیگەیاند هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە مەدەنییەکان کاریگەرییان لەسەر ئابووری سەرانسەری جیهان هەبووە. جەختی کردەوە لەوەی ئەمەریکا "ڕێگه به ئێران نادات که ئابووری جیهان بە بارمتە بگرێت."

شایانی باسە، کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای بەحرەین ڕێکخرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)