🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنە و ئیدانەی توندی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/02 21:20

بەغدا - INA

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکۆنە و ئیدانەی توندی خۆی بۆ ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە دەربڕی کە دیمەشقی پایتەختی سووریای هەژاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە: "بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە دەکەین کە کافتریایەکی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردە ئامانج و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان و برینداربوونی چەندانی دیکە."

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی حکومەت و گەلی برای سووریا و بنەماڵەی قوربانیان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین."

وەزارەتەکە جەختی لە "هاوسۆزیی تەواوی کۆماری عێراق لەگەڵ کۆماری عەرەبیی سووریا لەم بارودۆخە پڕ لە ئازارەدا" کردەوە و ڕایگەیاند: "بە توندی هەموو جۆرە کارێکی تیرۆریستی ڕەت دەکەینەوە کە هاووڵاتیانی سڤیل و شوێنە گشتییەکان دەکەنە ئامانج، کە ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەها مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)