🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان جەخت لە گرنگیی فراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ کۆمپانیا تورکییە باوەڕپێکراوەکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/02 16:47

بەغدا - INA

موسەنا تمیمی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا تورکییە باوەڕپێکراوەکان کردەوە، بە مەبەستی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو لە عێراقدا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێاردراوە، ڕایگەیاند: موسەنا تمیمی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد، کە شاندێکی پیاوانی کاری تورکی هاوڕێیەتییان دەکرد، بۆ تاووتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی سەرچاوە ئاوییەکاندا."

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە "هەردوولا باسیان لە دەرفەتەکانی هاوکاری لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ئاوییەکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و تەکنەلۆژیا نوێیەکان کردووە، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاو و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی وەزارەت لە بەڕێوەبردنی کارای سەرچاوە ئاوییەکاندا."

تمیمی، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دووپاتی کردەوە: "گرنگیی فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا تورکییە ڕەسەن و باوەڕپێکراوەکان لەپێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو لە عێراقدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)