🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دەرەوەی سوریا: ئامادەین لەگەڵ حزبوڵڵا کۆببینەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/02 15:50

وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ لوبنان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ڕایگەیاند "ئەگەر پێویست بێت" دیمەشق ئامادەیە لەگەڵ حزبوڵڵا کۆببێتەوە.

ئەسعەد شەیبانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەفەرێکیدا بۆ بەیروت دوای دیدار لەگەڵ نەبیە بڕی، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند گفتوگۆکان لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و سوریا بووە، ئاماژەی بەوەشکرد پرسی حزبوڵڵا لە کۆبوونەوەکەدا نەخراوەتەڕوو.

بەڵام وتی ئەگەر لەبەرژەوەندیماندا بێت لەگەڵ حزبوڵا کۆببینەوە، ئامادەین بۆ ئەو کارە.

حیزبوڵڵای لوبنان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن ئەمەریکاوە دەستنیشانکراوە و ئیسرائیل و ئەمەریکا و حکومەتی لوبنان دەیانەوێت ئەو گرووپە لە چەک داماڵێنن.

هەروەها شەیبانی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.

جۆزێف عەون وتی لوبنان پابەندە بە دامەزراندنی پەیوەندی برایانە لەگەڵ سوریا، لەسەر بنەمای هاوکاری و هەماهەنگی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی هەردوو وڵات و هەروەک چۆن سوریا سەقامگیری لوبنانی دەوێت، لوبنانیش سەقامگیری سوریای دەوێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)