🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قەتەر و پاکستان: خولی داهاتووی دانوستانەکان ڕەنگە دوای پرسەی خامنەیی بەڕێوە بچێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/02 15:50

قەتەر و پاکستان دوو نێوندگیری دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران، ڕایانگەیاند ڕەنگە دوای پرسەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاری بکرێت.

مەجید ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "پێشکەوتنی ئەرێنی" لە میانی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان دانوستانکارانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لە دۆحە بەدیهاتووە. دەشڵێت "لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لە داهاتوودا."

لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، نێوەندگیری قەتەر و پاکستانی ڕۆژی چوارشەممە بە جیا لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمەریکا و ئێران لە دەوحە کۆبوونەتەوە.

پاکستان هەروەها لە بەیاننامەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە "پێشکەوتنی ئەرێنی" لەم کۆبوونەوانەدا سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە لایەنەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد بەدی هاتووە.

ئەکسیۆس پێشتر نووسیبووی لە دانوستانەکانی نێوان دانوستانکارانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لە دەوحە تیشک خراوەتە سەر بارودۆخی تەنگەی هورمز و سەروەت و سامانی بەستووی ئێران و ئاگربەست لە لوبنان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)