بەغدا -INA
وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراقی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراویکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "وەهب حوسێنی، وەزیری گواستنەوە، فەرمانێکی وەزاریی دەرکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٦."
هەروەها هاتووە: "بڕیارە وەزارییەکە دەقەکەی جەخت لە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەکە دەکاتەوە و کار و چالاکییەکانی دەبەسترێتەوە بە کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی گەشتە ئاسمانییەکان ، هاوکات ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ (کۆمپانیای گشتیی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان)."
ڕاگەیەندرااوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم بڕیارە لەلایەن وەزیرەوە واژۆ کراوە و گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت و ئەو لایەنانەی بە وەزارەتەوە بەستراو نین و هەموو پارێزگاکانی عێراق.