بەدواداچوون - INA
داتا فەرمییە نوێیەکان نیشانی دەدەن کە کۆگاکانی نەوتی خاو و بەنزین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: کۆگاکانی نەوتی خاو بە بڕی 3.8 ملیۆن بەرمیل پاشەکشەیان کردووە و لە ئاستی 408.4 ملیۆن بەرمیلدا جێگیر بوون. ئەم کەمبوونەوەیە کەمتر بوو لە پێشبینییەکانی شیکەرەوەکان لە ڕاپرسییەکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"دا، کە پێشبینی کەمبوونەوەیەکی زیاتریان کردبوو کە بگاتە 4.5 ملیۆن بەرمیل.
هەر لەو چوارچێوەدا، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆگاکانی نەوتی خاو لە ناوەندی سەرەکیی گەیاندن لە "کوشینگ" لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما، لە ماوەی ئەو هەفتەیەی کە لە 26ی حوزەیران کۆتایی هاتووە، بە بڕی 709 هەزار بەرمیل زیادیان کردووە.
لەسەر ئاستی پرۆسەکانی پاڵاوتن، پاڵاوگە ئەمریکییەکان بەرهەمهێنانی نەوتی خاویان بە بڕی 85 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کارکردنیان بە ڕێژەی 0.5 خاڵی سەدی لە هەمان ماوەدا.
لە کەرتی سووتەمەنی و بەرهەمە پاڵاوکراوەکاندا، کۆگاکانی بەنزین کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان تۆمارکردووە کە لە پێشبینییەکان زیاتر بوو، بە جۆرێک بە بڕی 2.3 ملیۆن بەرمیل کەمبوونەتەوە و گەیشتوونەتە 214 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا پێشبینییەکانی شیکەرەوەکان ئاماژەیان بە کەمبوونەوەی تەنها یەک ملیۆن بەرمیل دەکرد.
بەڵام لە بەرامبەردا، بەرهەمە پاڵێوراوەكان (کە دیزڵ و پشتی گەرمکەرەوە دەگرێتەوە) پێچەوانەی پێشبینییە باوەکان بوون؛ بەوپێیەی بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل بەرزبوونەتەوە و گەیشتوونەتە 108.6 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا پێشبینییەکانی پێشوو لایەنگری دابەزینی نیو ملیۆن بەرمیلیان دەکرد.