🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ: کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا و بەردەوامین لەسەر ڕێڕەوی داماڵینی چەکی ئەتۆمی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 19:23

بەدواداچوون – INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە، هاوکات ئاماژەی بە بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران کرد.

ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئێمە لەسەر ڕێڕەوی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامین."

وتیشی: "هەموومان سوودمەند دەبین لە بەرزبوونەوەی بازاڕە داراییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها نرخەکانی کەرتی فرۆشتنی تاکەکەس"، رونیشیكردەوە: "هەفتەی ڕابردوو لێدانی بەهێزمان ئاراستەی ئێران کرد، بەڵام ئەوان هەنگاوێکی گەورەیان بڕیوە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)