بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشکرایکرد: هەنگاوێکی ستراتیژی نراوە بۆ وەبەرهێنانی ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا پێوانەیی غاز لە ڕۆژێکدا.
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز عیزەت سابیر ئیسماعیل، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، جەختی لەسەر "گرنگی پڕۆژەی ئەرتاوی کردەوە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوت بۆ وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بەهۆی ئەو زیادکردنە جۆرییەی کە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی وزە، کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان، و بەهێزکردنی داهاتی ئابووری و ژینگەییدا هەیەتی."
ڕاشیگەیاند: "پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدا ئامانجی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی بڕی غازە کە دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا پێوانەیی لە ڕۆژێکدا، لەو غازەی کە لە کێڵگەکانی ئەرتاوی، غەربولقورنە/٢ و مەجنوون بەرهەم دێت." هەروەها جەختی لە گرنگی تەواوکردنی کارەکان لە چوارچێوەی کاتە دیاریکراوەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی وزە و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەم قسانە لە میانی سەردانەکەیدا هات بۆ پێگەی کێڵگەی ئەرتاوی لە پارێزگای بەسڕە ، کە تێیدا لە نزیکەوە ئاگاداری ئاستی بەدیهاتنی کارەکان بوو لە یەکە بەرهەمهێنەرەکانی ژێر جێبەجێکردندا، لەوانەش پڕۆژەی خێراکراوی وەبەرهێنانی غاز AG25 و پڕۆژەی GMP."
ئاماژە بەوەشدراوە: کە "بریکاری وەزارەت سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە بەرپرسانی کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی لەخۆگرتبوو، و تێیدا جەختی لە گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی کاتە دیاریکراوەکاندا کردەوە، ستایشی هەوڵەکانی ستافە کاراکانی کرد لە پڕۆژەکانی پەرپێداندا و ئەو هەوڵە بەردەوامانەی کە سەرەڕای تەحدیدییەکان دەیخەنە گەڕ، هەروەها جەختی لە پەرۆشی وەزارەتی نەوت کردەوە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ڕێگرییەکان و ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی چالاکییەکانی پڕۆژەکاندا."