🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەستەی دەستپاکی دەردەبڕێت بە مەبەستی پاراستنی توانا و سەروەت و سامانی دەوڵەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 15:56

بەغداد - INA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم عەبوودی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: لەسەر ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەستەی دەستپاکی بەو شێوازەی کە توانا و سەروەت و سامانی دەوڵەت و گەل بپارێزێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەبوودی، پێشوازی کردووە لە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیران قاسم ئەعرەجی، و هەردوولا تاووتوێی کۆی بارودۆخی ناوخۆی عێراقیان کردووە، هەروەها چەندین دۆسیە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە کە ڕاوێژکارییەکە بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکاندا کاریان لەسەر دەکات، بە جۆرێک کە پاڵپشتی لە ڕێڕەوەکانی بەرنامەی حکومەت بکات."

ڕوونیشیکردەوە: "کۆبوونەوەکە شایەتی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بووە سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی بە شێوەیەکی گشتی، بەتایبەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نوێی ئەمنی بۆ عێراق و ڕەنگدانەوەی لەسەر واقیعی ئاسایشی نیشتمانی."

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، نوسینگه‌کە رایگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی فیدراڵی دەستپاکی، محەمەد لامی کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ژمارەیەک دۆسیە و پرسی پەیوەندیدار بە دۆسیەی دەستپاکی و شەفافیەت کردووە، لە پاڵ پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی دەستەکە لە پاراستنی ماڵی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانییەوە."

بەپێی بەیاننامەکە، عەبوودی ستایشی "ئەو هەوڵە گەورانەی کردووە کە دەستەی دەستپاکی دەیانخاتە گەڕ و ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە بەدەستی هێناون"، و ئامادەیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەربڕیوە بۆ "هاوکاری تەواو لەگەڵ دەستەکە لەو پرسانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن، بەو شێوازەی کە توانا و سەروەت و سامانی دەوڵەت و گەل بپارێزێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)