بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە بەغداد و ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی کە جەخت لەسەر دەستگیرکردنی سەرجەم داواکراوان بە کەیسەکانی تیرۆر دەکەنەوە بەردەوامن، و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوام، پاڵەوانانی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە بەشەکانی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەکانی پیادەی شەشەم و حەڤدەیەم، توانیان دوو تیرۆریست لە بەغدادی پایتەخت دەستگیربکەن".
ئاشكراشیكرد: "مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی پیادەی دەیەم لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا توانیان تیرۆریستێکی دیکە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیربکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "تۆمەتبارەکان پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان لەدژ دەرچووە بەپێی حوکمەکانی ماددەی (4\1) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لە دژیان".
ئاژانسی هەواڵی عێراقی