🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگا: 10 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی گشتی باجەکان و هاوسەرەکەی دەركرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 14:17

بەغداد - INA

دادگای تاوانەكانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای دە ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی گشتی باجەکان و هاوسەرەکەی دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "دادگای تاوانەكانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای دە ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی گشتی باجەکان دەرکرد، هەروەها سزای پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی بۆ هاوسەرەکەی دەرکرد کە وەک فەرمانبەر لە یەکێک لە بانکە ئەهلییەکانی بەغداد کار دەکات، بەهۆی تاوانی سپیکردنەوەی پارەوە."

ئاشكراشیكرد: "تاوانباران هەستاون بە خاوەندارێتی و بەدەستهێنانی پارە بە شێوازێکی نایاسایی، و بەکارهێنانی لە کڕینی خانوبەرەدا، و بڕیارەکانیش بەپشتبەستن بە ماددەی ٣٦ و بە بەڵگەی ماددەی ٢/ یەکەم و دووەم و سێیەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆر ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠١٥ی هەموارکراو، و بە بەڵگەی ماددەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ لە یاسای سزاداندا دەرکراون."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)