🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاوەدانکردنەوە: کارپێکردنی 5 وێستگەی نوێی کێش لە بەغداد و پارێزگاکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 11:47

بەغداد - INA

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: 5 وێستگەی نوێی کێش لە بەغداد و پارێزگاکان کەوتوونەتە کار.

ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بە سەرپەرشتی فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان، (5) وێستگەی نوێی کێشی تەوەرەیی لە بەغداد و پارێزگاکان خراونەتە گەڕ، بە مەبەستی پاراستنی تۆڕی ڕێگاوبانی نیشتمانی و کۆنترۆڵکردنی بارگرانیی زیادە".

راشیگەیاند: "وێستگە نوێیەکان پێکهاتوون لە، وێستگەی وەرکا لە پارێزگای موسەننا، وێستگەی دایرە لەسەر ڕێگای خێرای هاتووچۆ لە سنووری بەغداد، وێستگەی وەند لەسەر ڕێگای کەربەلای پیرۆز–بابیل، و هەردوو وێستگەی سیدرە و یەکتربڕی فڕۆکەخانە لەسەر ڕێگای خێرای هاتووچۆ لە پارێزگای بەسرە".

بەیاننامەکە جەختیشی کردووەتەوە: "وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ دروستکردنی (8) وێستگەی نوێ لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، دیوانییە و موسەننا".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ژمارەی وێستگە کاراکان بەرزبووەتەوە بۆ (60) وێستگە لە کۆی (88) وێستگەی گرێبەست لەسەرکراو"، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە "وێستگەکانی کێشانە بەپێی ڕێسای یاسایی و ڕێکاری ئەلیکترۆنی کار دەکەن، کە پاراستنی ڕێگاوبانە گشتییەکان لە زیانەکانی بارگرانیی زیادە دەستەبەر دەکات".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)