🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی: ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 10:11

بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات کەشوهەوا ساماڵ بێت و لە چوار ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، هاتووە: "ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک لە یەک دەبن".

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک و سلێمانی 40، هەولێر 42، نەینەوا و ئەنبار 43، کەرکوک 44، سەلاحەدین و کەربەلای پیرۆز 45، بەغداد، دیالە، بابل، نەجەفی پیرۆز، دیوانییە، واست و میسان 46، زیقار و بەسرە 47، و میسان 48".*

هەروەها رونیكردەوە: "کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ساف دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)