بەغداد – INA
وەزیری گواستنەوە، وەهەب حەسنی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنمایی دا بە تەواوکردنی پلانەکانی گواستنەوەی تایبەت بە زیارەتی ئەربەعین.
وەزارەتی گواستنەوە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری گواستنەوە وەهەب حەسنی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا بریکاری کارگێڕی حازم حەفازی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی سەرنشینان و شاندەکان کەریم کازم، و بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت ئەحمەد موسەوی ئامادەی بوون، بە مەبەستی تاووتوێکردنی دەرئەنجامەکانی پلانی گواستنەوەی تایبەت بە زیارەتی دەیەی موحەڕەم و ئەگەری بەکارهێنانەوەی لە پلانەکانی داهاتوودا".
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "کۆبوونەوەکە خستنەڕوویەکی وردی بەخۆوە بینی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پلانی گواستنەوەی زیارەتی عاشوورا، و ئەو پاس و تاقمە پسپۆڕ و میکانیزمە کارگێڕییانەی کە بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ئاستی مەیدانی و سەرپەرشتیاریدا تەرخانکرابوون".
بەپێی راگهیندراوهكه، وەزیری گواستنەوە ڕێنمایی دا بە تەواوکردنی پلانەکانی داهاتوو تایبەت بە زیارەتە ملیۆنییەکان، بەتایبەتی زیارەتی ئەربەعینی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)ی داهاتوو، لەگەڵ ئەو بۆنانەی دیکە کە وەزارەت بەشداری تێدا دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.