🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەواڵگریی سەربازی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری کە 4 کیلۆگرام حەبی کەبتاگۆنی پێبووە لە ئەنبار دەستگیرکرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/30 17:11

بەغداد- INA

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە 4 کیلۆگرام حەبی کەبتاگۆنی پێبووە لە پارێزگای ئەنبار.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "کارمەندانی هەواڵگریی سەربازی بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییە جیاوازەکان لە سەرجەم میحوەرەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ دەستگیرکردنی بازرگانان و برەودەرانی ماددەی هۆشبەر، و بەپێی زانیاریی ورد، بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەی حەوتی پیادە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگا ئەمنییەکانی دیکە، توانییان بازرگانێک دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بە بازرگانیکردن و برەودان بە ماددەی هۆشبەر لە ئەنبار، کە 4 کیلۆگرام حەبی کەبتاگۆنی پێبووە، کە یەکسانە بە 23 هەزار حەب لە پارێزگای ئەنباردا".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای عێراقی و بەپێی ماددەی (28)ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان داواکراوە، و پاش دەستگیرکردنی، خۆی و دەستبەسەرداگیراوەکانی بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ڕادەست کران".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)