🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە پاوە کوژران

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/30 16:44

بە پێی سەرچاوەکان لە ئاکامی پێکدادانێکدا لە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

بە پێی ئەو سەرچاوانە لەم پێکدادانانەدا کە لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 29ی مانگی شەش کاتژمێر یازدەی شەو بە کاتی کرماشان دەستی پێ کردووە، لانی کەم دوو پاسدار بە ناوەکانی خالد خالیدینیا و بورهان کریسانی کوژراون و دوو پاسداری دیکەش بە ناوەکانی کامیل شەبڕەنگ و کەماڵ عەبدی بریندار بوون.

گرووپێک بە ناوی "خۆری هیوا" بە بڵاوکردنەوەی راگەیێنداروێک لەسەر سۆشیال میدیا بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

لەو راگەیێندراوەدا خۆری هیوا کوشتنی خالد خالیدینیا وەک تۆڵەسەندنەوە ناو دەبات و دەڵێت ناوبراو لە کاتی "شۆڕشی ژینا دا" دەستی هەبووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراروێکدا کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی، کە بە "ئەندامی خۆجێی" ناویان دەبات پشتڕاست کردووەتەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئەو دوو کەسە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی خەڵک لەو ناوچەیە رۆڵیان گێڕاوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا زنجیرەیەک پێکدادانی سەربازی بەردەوام لە دەوروبەری شاری بانە بڵاوکرایەوە و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران ڕاپۆرتیان دا کە لانیکەم سێ ئەندامی کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ئێران لە ڕێگەی باڵیۆزی عێراق لە تاران داوای لە حکوومەتی عێراق کرد سەبارەت بە بوونی لایەنە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەسەر خاکی وڵاتەکەی، هەنگاو بنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)