بەغداد - INA
دادگای تاوانەکانی بەسرە، ئەمڕۆ سێشەممە، سزای زیندانی ههتاههتایی (مۆئەبەد)ی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دادگای تاوانەکانی بەسرە، سزای زیندانی ههتاههتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە."
زیاتر هاتووە: "سەرپێچیکارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا، بڕی ١ کیلۆگرام و نیو لە هەردوو ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و حەشیشی پێبووە، بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان بەسەر بەکارهێنەراندا."
ئاماژەی بەوەش کردووە کە "سزاکە لە دژی ئەو، بەپشتبەستن بە ئەحکامەکانی ماددەی ٢٧ / یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ دەرچووە."
لە ڕاگەیەندراوێکی تردا، ئەنجومەنی دادوەری ڕوونی کردەوە کە "دادگای تاوانەکانی دیالە سزای زیندانی بۆ ماوەی دە ساڵ بۆ سێ سەرپێچیکار دەرکردووە، بەهۆی تاوانی دزینی ئەو بڕە پارانەی کە وەک قەرەبوو بۆ شەهیدان و بریندارانی دەستی کردەوە تیرۆریستییەکان تەرخانکرابوون."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "تاوانبارەکان بە سوودوەرگرتن لە پۆستەکانیان لە دیوانی پارێزگای دیالە، هەستاون بە دزینی ئەم پارانە، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنی ٣٠١ چەکی وەهمی، و گواستنەوەی پارەکان لە هەژماری قەرەبووکردنەوە بۆ هەژماری پێشینە داراییە کارپێکردنەکانی تایبەت بە دیوانی پارێزگا."
ئەوەشی خستەڕوو کە "سزاکە لە دژیان بەپشتبەستن بە ئەحکامەکانی ماددەی ٣١٥ / بڕگەی دووەم لە یاسای سزادان، و بە بەڵگەی ماددەکانی بەشداریکردن (٤٧ و ٤٨ و ٤٩) لە هەمان یاسا دەرچووە."