🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەبوودی: سەرۆک وەزیران ڕێنماییداوە بە کردنەوەی ژمارەی حسابێک بۆ داکردنی ئەو پارانەی لە تێوەگلاوان وەرگیراونەتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/29 15:05

بەغدا – INA – ویسام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە، گوتەبێژ بە ناوی سەرۆک وەزیران، حەیدەر عەبوودی، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی ڕێنماییداوە بە کردنەوەی ژمارەی حسابێک بۆ داکردنی ئەو پارانەی لە تێوەگلاوان وەرگیراونەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە "صەولەی فەجر" ناوەستێت.

عەبوودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ کردنەوەی ژمارەی حسابێک بە مەبەستی داکردنی ئەو پارانەی کە لەو کەسانە وەرگیراونەتەوە کە تێوەگلاون لە دەوڵەمەندبوون لەسەر حیسابی گشتی"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت بەردەوامە لەسەر پابەندبوونی دەستووریی خۆی بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و بەهێزکردنی دەوڵەت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی".

وتیشی: "حکومەت پشت بە دیدگایەکی گشتگیر دەبەستێت لە بەڕێوەبردنی تەحەددییەکان، چاکسازیی دامەزراوەیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا"، ڕوونیشی کردەوە کە "صەولەی فەجر دەستگیرکردنی ٢١ تۆمەتباری گرتووەتەوە، و یەکەکانی تریش لە ژێر بەدواداچووندان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆتایی ئەیلوولی داهاتوو دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ڕادەستکردنی چەک، و لە هەمان کاتدا کاتی چوونە دەرەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە"، جەختیشی کردەوە کە "صەولەی فەجر ناوەستێت".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەو دانپێدانانانەی تۆمەتباران کردوویانە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئاشکراکردنی تۆڕەکانی تر لەسەر ئاستی ناو و پارەکان"، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "چیرۆکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هاوشێوەی ئەوانەی پێشوو نییە، و پاراستنی ماڵی گشتی بەرپرسیارێتییەکە کە لەژێر کاریگەریی کەسەکان یان بارودۆخەکاندا نییە".

له‌ تەوەرێکی تردا، عەبوودی ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ "حكومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داوای ئێران بۆ بەڕێوەبردنی مەراسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی لە هەشتی تەمووزی داهاتوودا".

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، عەبوودی بوونی "ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم" دووپاتکردەوە و ڕوونی کردەوە کە "پابەندبوونێکی نەگۆڕ هەیە بۆ دابینکردنی ئەو مووچانە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)